گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی خوێندەوە. لە پەیامەکەدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، “قۆناخێکی گرنگ دەستی پێکردووە، ئەزموون دەریخستووە کە شەڕ پەشیمانیی بەدواوەیە.”
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، “بڕوامان وایە کە ئاشتی تەنها بێدەنگبوونی چەک نییە، بەڵکو پرۆسەیەکە بۆ بنیاتنانی متمانە، قبووڵکردنی یەکتری و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لەنێوان جیاوازییەکاندا.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هه‌موو پشتگيرييه‌كی بۆ سه‌رخستنى ئاشتى دووپات کردووەتەوە و لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و هەولێر جەختی لەوە کردووەتەوە، “پێشکەوتنی زۆر لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا روویداوە.”
نێچیرڤان بارزانی ده‌ستخۆشى له ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەکات “بۆ رۆڵی گرنگ و دیدگای ئازایانەی له كرانه‌وه به‌ڕووى ئاشتيدا.” هەروەها ئەوەش بە “هەنگاوێکى مێژوويی” ناودەبات، کە پێویستی بە “ئیرادەیەکی سیاسیی بەهێز، ئازایەتی، بوێرى، قوربانيدان و گيانى بەرپرسیاريه‌تى هه‌يه.”
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستخۆشیی لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى، سەرۆکی مەهەپە و هه‌موو ئه‌و كه‌سايه‌تى و لايه‌نانه کردووە كه “په‌رۆشى ئاشتين و كار ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژيان سه‌ركه‌ون.”