نێوەرۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و محەممەد بن زاید

ئاساو December 5, 2025
0
نێوەرۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و محەممەد بن زاید

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات لە ئەبوزەبی کۆبوونەوە، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی عێراق لەدوای هەڵبژاردن و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کردووە.

ئەمڕۆ هەینی 05-12-2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئیمارات، لە شاری ئەبوزەبی لەگەڵ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە.

بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەرۆکی کۆبوونەوەکەوە، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کراوە.

مەسرور بارزانی رایگەیاند، “خۆشحاڵبووم جارێکی دیکە چاوم بە برای بەڕێزم خاوەن شکۆ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کەوتەوە.”

بابەتەکە هاوبەش بکە:
دەربارەی نوسەر: ئاساو

نوسەر لە ماڵپەڕی هەواڵ.

بینینی هەموو بابەتەکان ←

بۆچوونێک بنووسە

ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. بەشە پێویستەکان بە * دیاری کراون.