گوتەبێژی کۆشکی سپی دەست لەکار دەکێشێتەوە

ئاساو August 12, 2026
0
گوتەبێژی کۆشکی سپی دەست لەکار دەکێشێتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کارۆلین لیڤێت، گوتەبێژی کۆشکی سپی دەست لەکار دەکێشێتەوە، بەڵام وەک راوێژکارێکی باڵا لەگەڵیدا دەمێنێتەوە.

رۆژی چوارشەممە، 12ـی ئابی 2026، کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا دەستلەکارکێشانەوەی کارۆلین لیڤێتی بڵاوکردەوە. لیڤێتی تەمەن 28 ساڵ، کە گەنجترین گوتەبێژە لە مێژووی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا، بە یەکێک لە داکۆکیکەرە هەرە دڵسۆزەکانی ترەمپ دادەنرێت. ئەو بەوە دەناسرا کە لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکاندا زۆر بە زمانێکی پاراو و شێوازێکی هێرشبەرانە وەڵامی رۆژنامەنووسانی دەدایەوە.

ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: “کارۆلین لیڤێت، گوتەبێژی ناوازەی کۆشکی سپی و یەکێک لە یاریدەدەرە هەرە جێی متمانەکانم، لە کۆتایی ئەم مانگەدا پۆستەکەی جێدەهێڵێت تاوەکو کاتی زیاتر لەگەڵ منداڵە بچووکەکانی و خێزانەکەی بەسەر ببات.”

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها دەڵێت، لیڤێت لەمەودوا دەبێتە یەکێک لە راوێژکارە دەرەکییە باڵاکانی و “دەنگێکی کاریگەر دەبێت لە ناو پارتی کۆماریدا.”

بابەتەکە هاوبەش بکە:
دەربارەی نوسەر: ئاساو

نوسەر لە ماڵپەڕی هەواڵ.

بینینی هەموو بابەتەکان ←

بۆچوونێک بنووسە

ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. بەشە پێویستەکان بە * دیاری کراون.