لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

ئاساو December 6, 2025
0
لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.

ئامانجی چالاکییەکە ئەوەیە کە منداڵان دوور بخاتەوە لە بیرکردنەوە لە نەخۆشییەکەیان و دۆخی تەندروستییان. باوکی دوو منداڵی نەخۆشیش دەڵێ، منداڵەکان نەیاندەتوانی لەسەر جێیەکانیان هەڵبستن، بەڵام بەهۆی ئەم چالاکییەوە ورەیان هاتەوە بەر و هەستان و دڵیان خۆش بوو.

هەریەک لە خۆبەخشەکان بە پەت لەسەر نەخۆشخانەکەوە دێەنە خوارەوە و دیاری بۆ منداڵەکان دەبەن. ئەربانا بالۆکو، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە شاری پریستینا دەڵێت: ”ئەوانە کارەکتەری قارەمان و ئازان کە منداڵان زۆریان خۆشدەوێن و بە تامەزرۆییەوە سەیریان دەکەن، ئەم ئەرکە رەنگە سادە دەربکەوێت، بەڵام بەڕاستی گەورەیە، چونکە ئەوە پێشانی منداڵان دەدات کە شتی باشیش دەکرێت لە نەخۆشخانەی منداڵان رووبدەن”.

هەریەک لەم منداڵانە بەدەست نەخۆشییەکەوە دەناڵێت و خۆیان و خێزانەکانیان پێی گیرۆدەن. چالاکیی لەم شێوەیەش کەمێک دووریان دەخاتەوە لە بیرکردنەوە لە نەخۆشییەکەیان و دۆخی تەندروستییان.

گرەیس رێکسهێپی، خۆبەخش دەڵێت: ”ئەمە بۆنەیەکی گەورەیە، یارمەتیدانی منداڵان پێویستە، بەتایبەت منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە، ئەمە بۆ من یەکەمجارە کە خۆشحاڵم لێرەم، دەتوانیت خۆشی و وروژاندنی منداڵان ببینیت کاتێک دیاری وەردەگرن”.

بابەتەکە هاوبەش بکە:
دەربارەی نوسەر: ئاساو

نوسەر لە ماڵپەڕی هەواڵ.

بینینی هەموو بابەتەکان ←

بۆچوونێک بنووسە

ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. بەشە پێویستەکان بە * دیاری کراون.