ه‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی تیكتۆك، سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی كۆمه‌ڵگه، كه ئه‌نجامی مامناوه‌ندی ناوهڕۆك و نوێترین ڕێوشوێنی پلاتفۆرمه‌كه بۆ كۆنترۆڵكردنی پێشێلكارییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی سه‌رپێچیكار ده‌خاته‌ڕو، ئاشكرایكردوه، له نێوان مانگه‌كانی (نیسان/4) تا (حوزه‌یران/6)ی 2025 له عێراق، میسر، لوبنان، ئیمارات و مه‌غریب 18 ملیۆن و 99 هه‌زار گرته ڤیدیۆیی كه سه‌رپێچی ڕێنماییه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن سڕاونه‌ته‌وه.
تیكتۆك ڕێكاره‌كانی په‌خشی ڕاسته‌وخۆی توندتر كردوه و زیاتر له 36.7 ملیۆن په‌خشی ڕاسته‌وخۆی سه‌رپێچیكاری له جیهاندا ڕاگرتوه، كه به‌راورد به چاره‌كی پێش‌و به ڕێژه‌ی 93% زیادیكردوه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی تواناكانی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رپێچی له كاتی ڕاسته‌قینه‌دا، سه‌باره‌ت به هۆستی لایڤ ستریمیش، پلاتفۆرمه‌كه له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 330 هه‌زار هۆستی جیهانی قه‌ده‌غه كرد و 2.99 ملیۆن لایڤ ستریم داخراون.
عێراق زۆرترین ژماره‌ی ڤیدیۆی سڕاوه‌ی له ناوچه‌كه‌دا تۆماركردوه كه كۆی گشتی 8.31 ملیۆن ڤیدیۆ بوه، به ڕێژه‌ی لابردنی چالاكانه 99.5%، هه‌روه‌ها زۆرترین ژماره‌ی ناوه‌ڕۆكی وه‌رگیراو دوای ئه‌وه‌ی تانه‌یان لێ وه‌رگیراوه، به 189 هه‌زار ڤیدیۆ، له دوای ئه‌ویش سعودیه دێت به 157 هه‌زار، دواتر میسر به 136 هه‌زار ڤیدیۆ دێت.