وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌هۆی ته‌مێكی زۆره‌وه توانای بینین كه‌مبوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ته‌واوی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و نه‌جه‌ف راگیراون.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه ئاسایی بوه‌ته‌وه و ئاسمانی به‌غدا و نه‌جه‌ف كراونه‌ته‌وه.
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه تەمێکی ئەستور بەغدای پایتەخت و چەند ناوچەیەکی عێراقی گرتوەتەوە، مەودای بینین بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە.