ڤەنزوێلا رووبەڕووی گۆشەگیریی ئاسمانی بووەتەوە، دوای ئەوەی کۆمپانیا بیانییەکانی بواری ئاسمانی گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە راگرت، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی فڕۆکە و گەشتیارەکانیان. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە، گرژییەکانی نێوان کاراکاس و واشنتن زیادبوون و هێزێکی سەربازیی گەورەی ئەمریکا لە دەریای کاریبی جێگیرکراوە.
هەردوو کۆمپانیای (بۆلیڤیانا دی ئەڤیاسیۆن)ـی بۆلیڤی و (ساتێنا)ـی کۆڵۆمبی گەشتیان بۆ کاراکاس هەڵوەشاندەوە، لە کاتێکدا کۆمپانیای (کوبا ئێیەرلاینز)ـی پەنەمایی راگرتنی گەشتەکانی تاوەکو 12ـی کانوونی یەکەم درێژکردەوە. هەموو کۆمپانیاکان هۆکارەکەیان بۆ “سەلامەتی” گەڕاندەوە.
پێشتر، کۆمپانیاکانی ئیبێریای ئیسپانی، تاپی پۆرتوگالی، ئەڤیانکای کۆڵۆمبی، گۆڵی بەرازیلی، لاتامی چیلی، ئێیەر یۆرۆپای ئیسپانی، هێڵی ئاسمانیی تورکیا و پڵەس ئاڵترای ئیسپانی گەشتەکانیان بۆ ڤەنزوێلا راگرتبوو.
کاراکاس ئەم کۆمپانیایانەی بە “بەشداریکردن لە کردەوەی تیرۆری دەوڵەت” کە لەلایەن واشنتنەوە دەکرێ، تۆمەتبار کردووە و مۆڵەتی کارکردنی لێوەرگرتوونەتەوە.