خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵ بۆ کارتی ئەلیکترۆنیی بەشەخۆراک کارا کرا

asaw network March 22, 2026
0
خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵ بۆ کارتی ئەلیکترۆنیی بەشەخۆراک کارا کرا

وەزارەتی بازرگانیی عێراق خزمەتگوزاری زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵی بۆ سەر کارتی بەشە خۆراکی ئەلیکترۆنی زیادکرد.

 وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کەمکردنەوەی رۆتین و قەرەباڵغی فەرمانگەکانی خۆراک گیراوەتە بەر.

تاڵیب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتەکە رایگەیاندووە، “خزمەتگوزارییەکە ئێستا لە لقەکانی خۆراک لە پارێزگاکانی، سەڵاحەدین، واست، میسان، زیقار، دهۆک، هەڵەبجە، بابل، دیوانییە، و موسەننا، لەگەڵ بەشێک لە لقەکانی بەغدا لە (سەدر، رەسافە، و سەید شوهەدا) بەردەستە”.

وەزارەتەکە دەڵێت، “پلانێکی تۆکمەمان هەیە بۆ ئەوەی ئەم خزمەتگوزارییە بەشێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بگرێتەوە، بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ هاوڵاتییان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە خێرایی و بە کوالێتییەکی بەرزتر”.

بابەتەکە هاوبەش بکە:
دەربارەی نوسەر: asaw network

نوسەر لە ماڵپەڕی هەواڵ.

بینینی هەموو بابەتەکان ←

بۆچوونێک بنووسە

ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. بەشە پێویستەکان بە * دیاری کراون.