ستراتیژی نوێی ئیدارەی ترەمپ: بایەخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کەم دەبێتەوە

ئاساو December 5, 2025
0
ستراتیژی نوێی ئیدارەی ترەمپ: بایەخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کەم دەبێتەوە

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە ستراتیژیی نوێی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکادا گۆڕانکارییەکی دیاری لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی راگەیاند و گوتی، ئەو رۆژانە کۆتاییان هات کە تێیاندا رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چەقی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بوو.

ئەم دیدگە نوێیە کە لە بەڵگەنامەی فەرمیی (ستراتیژیی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا)دا هاتووە و لە تشرینی دووەمی 2025دا بە واژۆی ترەمپ بڵاوکراوەتەوە، هۆکاری ئەم گۆڕانکارییە بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێنێتەوە، لەوانە سەربەخۆیی وزەی ئەمریکا و لاوازبوونی هەڕەشە سەرەکییەکان.

لەو بەشەی تایبەتە بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لە یەکەم دێڕی ستراتیژییەکەدا نووسراوە: “بۆ ماوەی لانیکەم نیو سەتە، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی دەخستە پێش هەموو ناوچەکانی دیکەوە.”

حکومەتی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات: “بۆ چەندین دەیە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گرنگترین دابینکەری وزە بوو، سەکۆیەکی گەورەی پێشبڕکێی هێز بوو، هەروەها پڕبوو لەو ململانێیانەی کە هەڕەشەی ئەوەیان دەکرد بگەنە کەناراوەکانی ئێمەش.”

بابەتەکە هاوبەش بکە:
دەربارەی نوسەر: ئاساو

نوسەر لە ماڵپەڕی هەواڵ.

بینینی هەموو بابەتەکان ←

بۆچوونێک بنووسە

ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. بەشە پێویستەکان بە * دیاری کراون.