سیاسەتی ترەمپ خەونی بەیەکگەیشتنەوەی خێزانێکی کوردی لەنێوان هەولێر و ئەمریکادا لەگۆڕنا

ئاساو December 6, 2025
0
سیاسەتی ترەمپ خەونی بەیەکگەیشتنەوەی خێزانێکی کوردی لەنێوان هەولێر و ئەمریکادا لەگۆڕنا

عەبدولئیلا هاونیشتمانییەکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، لە شەڕی نێوخۆی سووریا هەڵاتووە و لە هەولێر دەژی. چاوەڕێیە دەرچەیەک بکرێتەوە و خۆی بگەیێنێتە ئەمریکا، بەڵام سیاسەتی تووندی ئیدارەی ترەمپ لەبارەی کۆچبەری ئەو دەرگەیەی داخستووە.

عەبدولئیلا ئەمین داود دەڵێت، “بیر لە کچەکەم دەکەمەوە لەوێ و دڵنیام ئەویش بێتاقەتە بۆ مانەوەمان (لێرە)، واتە، ئێمە لێرەین و ئەو لەوێ و هەردوولامان زۆر دڵتەنگین …. پیاو ناتوانێ بێ هیوا بژی.”

ئیبراهیمی کوڕی و ئاڤای کچی لە تشرینی دووەمی 2024 گەیشتنە ئەمریکا و مافی مانەوەیان وەرگرت.

بڕیار بوو دایک و باوک و برایەکی دیکەیان لە مانگی یەکدا بچن، بەڵام تەنیا دوو رۆژ پێش ئەوەی گەشت بکەن، حەیاتی دایکیان، لە پشکنینی پزیشکیدا لە هۆش خۆی چوو و گەشتەکەیان دواخرا.

لەگەڵ دەستبەکاربوونی، ترەمپ ژمارەی وەرگرتنی پەناخوازانی بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی کەمکردەوە کە تەنیا 7500 کەسە لە ساڵێکدا و زۆربەیان سپیپێستی ئەفریقای باشوورن.

لوو تایژی، کریستیانێکی چینە و زیاتر لە 10 ساڵە لە تایلاند گیری خواردووە، لە قوتابخانەیەک وانەی بیرکاری دەڵێتەوە و چاوەڕێی ترووسکاییەکە پێبنێتە سەر خاکی ئەمریکا.

بابەتەکە هاوبەش بکە:
دەربارەی نوسەر: ئاساو

نوسەر لە ماڵپەڕی هەواڵ.

بینینی هەموو بابەتەکان ←

بۆچوونێک بنووسە

ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. بەشە پێویستەکان بە * دیاری کراون.