مێتا بۆ پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد گرێبەست لەگەڵ میدیا جیهانییەکان دەکات

ئاساو December 5, 2025
0
مێتا بۆ پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد گرێبەست لەگەڵ میدیا جیهانییەکان دەکات

کۆمپانیای مێتا رایگەیاند، لەگەڵ دەزگا میدیاییە گەورەکان رێککەوتووە کە بابەتەکانیان لەگەڵ بەرنامەی ژیریی دەستکردەکەی تێکەڵ بکات، بۆئەوەی زانیاریی سات بە سات بە بەکارهێنەرانی فەیسبووک، ئینستاگرام و وەتسئەپ بدات.

ئەو کۆمپانیا زەبەلاحەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاشکرای کرد، کاتێک بەکارهێنەران پرسیاری پەیوەندیدار بە هەواڵ دەکەن، مێتا ئەی ئای (Meta AI) هەواڵی بەپەلە و بابەتی جۆراوجۆری دیکە بە بەکارهێنەران دەدات، ئەوەش لە رێگەی هاوبەشی لەگەڵ تۆڕە هەواڵی و میدیاییە گەورەکان.

مێتا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم تایبەتمەندییە رێگە بە بەکارهێنەران دەدات دەستیان بە “سەرچاوەی نێوەڕۆکی فرەچەشنتر” بگات و لینکی ماڵپەڕی هاوبەشەکان وەربگرن بۆ خوێندنەوەی وردەکاریی زیاتری بابەتەکان.

مێتا دەڵێ، ئامانج لەم فراوانکردنە ئەوەیە بەرنامەی ژیریی دەستکردەکەی لە دابینکردنی نوێترین هەواڵ خێراتر و فرەسەرچاوەتر بێت، هاوکات دانی بەوەدا نا کە “شوێنکەوتنی رووداوەکان بەشێوەی راستەوخۆ رەنگە بۆ سیستمەکانی ئێستای ژیریی دەستکرد ئاسان نەبێت”.

کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، پلانی هەیە بەردەوام بێت لە زیادکردنی هاوبەشی نوێ و پەرەپێدانی تایبەتمەندیی نوێ، ئەمەش لە کاتێکدایە کێبڕکێ لەنێوان کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا بۆ بەهێزکردنی تواناکانی ژیریی دەستکرد چڕبووەتەوە.

خزمەتگوزاریی مێتا ئەی ئای لە تەواوی پلاتفۆرمەکانی کۆمپانیاکە بەردەستە و خزمەت بە ملیاران بەکارهێنەر دەکات.

بابەتەکە هاوبەش بکە:
دەربارەی نوسەر: ئاساو

نوسەر لە ماڵپەڕی هەواڵ.

بینینی هەموو بابەتەکان ←

بۆچوونێک بنووسە

ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. بەشە پێویستەکان بە * دیاری کراون.