دكتۆر سام پارنیا به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌ی چاودێری گرینگ و زیندوكردنه‌وه‌ی له زانكۆی پزیشكی نیویۆرك لانگۆن ئاشكرایده‌كات، مێشكی مرۆڤ دوای وه‌ستانی دڵ چالاك ده‌مێنێته‌وه و هه‌ست به‌كه‌سانی چوارده‌ور و هه‌نگاوه‌كان ده‌كات.
دكتۆر سام پارنیا له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، له چه‌ند خوله‌كی دوای وه‌ستاندنی زیندوكردنه‌وه‌ی دڵ و سییه‌كان (CPR) ڕه‌نگه مردوه‌كه گوێی له پزیشكه‌كان بێت كه مردنی ڕابگه‌یه‌نن پێش ئه‌وه‌ی هه‌مو ژیانی كۆتایی پێبێت.
دكتۆر سام پارنیا ته‌نها لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌وه نه‌كردوه كه له كاتی مردن‌دا چی به‌سه‌ر مێشكدا دێت، به‌ڵكو چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشانه‌دا ئه‌نجامداوه كه له ئه‌زمونه‌كانی نزیك له مردن ڕزگاریان بوه و توێژینه‌وه‌كه چه‌ندین حاڵه‌تی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ئاشكرا كردوه كه له ڕوی پزیشكیه‌وه مردون واته دڵیان له لێدان وه‌ستاو و دواتر زیندوكراونه‌ته‌وه، به وردییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر باسی ئه‌و گفتوگۆ و ڕوداوانه‌یان كردوه كه له ژوره‌كانیاندا ڕویانداوه له كاتی راگه‌یاندنی مردنیاندا.
پزیشكان به شێوه‌یه‌كی گشتی له كاتی دیاریكردنی كاتی مردن‌دا سه‌رنجیان له‌سه‌ر دڵه چونكه ئه‌وه ئه‌و ساته‌یه كه ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشك وه‌ستاوه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كه‌ی دكتۆر سام پارنیا ده‌ریخستوه كه به‌رزبونه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كانی مێشك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركه مه‌عریفییه به‌رزه‌كانه‌وه هه‌یه كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر دوای ده‌ستپێكردنی CPR به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه مێشك توانای “به‌ئاگابونه‌وه”ی هه‌یه و ده‌ست به كاره‌كانی بكاته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه له بیركردنه‌وه و هۆشیاری ئاسایی ده‌چێت، ته‌نانه‌ت له‌كاتێكدا پزیشكه‌كان به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی هه‌وڵه‌كانیان زیندوكردنه‌وه‌ی دڵی وه‌ستاو.
شیكارییه‌كانی ئه‌لكترۆئێنسفالۆگرافی (EEG) له كاتی ئه‌زمونه‌كانی نزیك له مردن‌دا ده‌ریخست كه نه‌خۆشه‌كان له حاڵه‌تێكی هۆشیاری هاوشێوه‌ی خه‌وندان، ده‌توانن گوێبیستی كه‌سانی دیكه بن و كارلێك له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه بكه‌ن كه له ده‌وروبه‌ریان ڕوده‌ده‌ن، به‌ڵام دكتۆر سام پارنیا ده‌ڵێت، “هه‌رچه‌نده پزیشكان له مێژه پێیانوایه كه مێشك زیانێكی هه‌میشه‌یی پێده‌گات دوای نزیكه‌ی 10 خوله‌ك له وه‌ستانی دابینكردنی ئۆكسجینی دڵ بۆی، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كه‌مان ده‌ركه‌وتوه كه مێشك ده‌توانێت نیشانه‌كانی چاكبونه‌وه‌ی كاره‌بایی بۆ ماوه‌یه‌ك نیشانبدات له‌كاتێكدا زیندوكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت”.
توێژینه‌وه‌كه‌ی دكتۆر سام پارنیا له‌سه‌ر به‌دواداچونی ئه‌وه بو كه چی به‌سه‌ر مێشكی خه‌ڵكدا دێت له‌كاتی وه‌ستانی دڵ له 25 نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مریكا و بریتانیا، له‌ڕێگه‌ی چاودێریكردنی چالاكییه كاره‌باییه‌كانی مێشك و پێوانه‌كردنی ئاستی ئۆكسجین و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕزگاربوان سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی له‌بیریان بوه له‌كاتی راگه‌یاندنی مردنیاندا.
تیمه‌كه پشكنینیان بۆ 567 كه‌س كردوه كه له نه‌خۆشخانه توشی وه‌ستانی دڵ بون و زیندوكردنه‌وه‌یان وه‌رگرتوه، بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه له هه‌ر پێنج ڕزگاربویه‌ك یه‌كێكیان ئه‌زمونی زیندو و خه‌وناوییان ڕاگه‌یاندوه، وه‌ك هه‌ستكردن به دابڕان له جه‌سته‌یان، بینینی ڕوداوه‌كانی ژوره‌كه، یان سه‌یركردنی كاڵبونه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی ژیانیان له‌به‌رده‌م چاویاندا.
توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری Resuscitation بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتوه كه شه‌پۆله‌كانی مێشك به‌رزبونه‌ته‌وه، له‌وانه شه‌پۆلی گاما، ئه‌لفا و بێتا كه په‌یوه‌ندییان به بیركردنه‌وه و یاده‌وه‌ری و هۆشیارییه‌وه هه‌یه، دوای 35 بۆ 60 خوله‌ك دوای وه‌ستانی دڵ ده‌رده‌كه‌ون.
كاتێك ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشك ده‌وه‌ستێت، خانه‌كانی مێشك به خێرایی ئۆكسجین له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌ڵام به ته‌واوی داناخرێن، به‌ڵكو ئاماژه‌ی به‌هێز ده‌رده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌كی كورت به شێوازی نوێ په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن، توێژه‌ران پێیانوایه ئه‌م چالاكییه حاڵه‌تێكی به‌رزبونه‌وه‌ی وریایی و ته‌ركیزێكی چڕ دروستده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ڕونده‌كاته‌وه كه بۆچی هه‌ندێك كه‌س ده‌توانن گوێیان له ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان بێت ته‌نانه‌ت دوای وه‌ستانی كاركردنی باقی جه‌سته‌یان.