ئه‌ركی مێژویی ناسا DART سه‌ركه‌وتو بوه له گۆڕینی خولگه‌ی ئه‌ستێره بچوكه‌كه‌ی دیدیمۆس به ده‌وری خۆردا، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكه كه یه‌كه‌م ده‌ستكه‌وته له جۆری خۆیدا له مێژودا، چونكه نوێنه‌رایه‌تی یه‌كه‌م هه‌وڵی به ئه‌نقه‌ست ده‌كات بۆ گۆڕینی جوڵه‌ی ته‌نێكی ئاسمانی.
ناسا داتای شیكاری كۆتایی بڵاوكرده‌وه كه دوای پێكدادانی كه‌شتی ئاسمانی DART له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره بچوكه‌كه‌ی دیمۆرفۆس كه مانگێكه له ئه‌ستێره گه‌وره‌كه‌ی دیدیمۆس كۆكراونه‌ته‌وه .
خولگه‌ی دیمۆرفۆس له ده‌وری دیدیمۆس سه‌ره‌تا 11 كاتژمێر و 52 خوله‌كی خایاند، به‌ڵام ئه‌م ماوه‌یه بۆ 11 كاتژمێر و 23 خولهك دوای به‌ركه‌وتنی كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه كه‌میكرد، هه‌رچه‌نده ئه‌م گۆڕانكارییه ڕه‌نگه بچوك ده‌ركه‌وێت، به‌ڵام جه‌خت له‌سه‌ر كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆژیای كاریگه‌ری جوڵه‌یی ده‌كاته‌وه- ئه‌و ڕێگایه‌ی كه له ئه‌ركی DART به‌كارهاتوه- له گۆڕینی خولگه‌ی ئه‌ستێره بچوكه‌كاندا.
ئه‌ركی DART بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك داڕێژرابو كه ده‌توانرێت له داهاتودا به‌كاربهێنرێت بۆ گۆڕینی ڕێڕه‌وی ئه‌ستێره بچوكه‌كان كه ڕه‌نگه مه‌ترسی له‌سه‌ر زه‌وی دروست بكه‌ن. هه‌رچه‌نده دیدیموس و دیمۆرفۆس هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان دروست ناكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك ئامانجی سه‌ره‌تایی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه هه‌ڵبژێردران.
زانایان به‌رده‌وامن له شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له كاتی ئه‌ركه‌كه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه بۆ باشتر تێگه‌یشتن له تایبه‌تمه‌ندییه فیزیاییه‌كانی ئه‌ستێره بچوكه‌كان و باشتركردنی شێوازه‌كانی گۆڕینی ڕێڕه‌وه‌كانیان، هه‌روه‌ها ناسا پلانی هه‌یه له داهاتودا ئه‌م زانیاریانه به‌كاربهێنێت بۆ په‌ره‌پێدانی سیسته‌می به‌رگری هه‌ساره‌كانی كاریگه‌رتر .
سه‌ركه‌وتنی ئه‌ركی دار‌ت هیوایه‌ك ده‌به‌خشێت كه ڕه‌نگه ڕۆژێك مرۆڤایه‌تی بتوانێت خۆی له هه‌ڕه‌شه گه‌ردونییه ئه‌گه‌رییه‌كان بپارێزێت.