کارلۆ ئەنچێلۆتی بۆ نەیمار: خاتری کەس ناگرم

ئاساو December 6, 2025
0
کارلۆ ئەنچێلۆتی بۆ نەیمار: خاتری کەس ناگرم

کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل، جارێکی دیکە گومانی خستەوە سەر ئەگەری بانگهێشتکردنی نەیمار داسێلڤا بۆ پێکهاتەی هەڵبژاردەکە بۆ مۆندیالی 2026.

بڕیارە هاوینی داهاتوو، ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا میوانداریی مۆندیالی داهاتوو بکەن.

ئەنچێلۆتی ئامادەی تیروپشکی مۆندیال بوو کە تێیدا دەرکەوت بەرازیل لە کۆمەڵەی سێیەمی پاڵەوانێتییەکە، لەگەڵ هەریەک لە مەغریب، سکۆتلاند و هایتی یارییدەکات.

راهێنەری بەرازیل، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە واشنتن لە دوای تیروپشکەکە گوتی، ئەگەر نەیمار شایستەی بوون لە لیستی هەڵبژاردەکەدابێت، هەروەها لەوانیدیکە ئامادەتر و باشتر بێت، لە مۆندیالدا یارییدەکات.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە هەروەها دەڵێ، ئەمە هەموو شتە لەسەر بابەتەکە، من خاتری کەس ناگرم.

ئەنچێلۆتی هاوینی رابردوو سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردەی بەرازیلی وەرگرت. بەخەونی گەورەوە روو لە پاڵەوانێتییەکە دەکات، دەیەوێت لە دوای 2002ەوە یەکەم نازناوی مۆندیال بۆ سامبای خاوەن ژمارەی پێوانەیی نازناوەکانی مۆندیال کە پێنج نازناوی هەیە، بەدەست بهێنێت.

کارلۆ دەڵێ، “ئەگەر باسی نەیمار بکەین، دەبێ باسی یاریزانانی دیکەش بکەین. دەبێ بیر لە بەرازیل بکەینەوە بەبێ نەیمار و بەبێ هەندێک یاریزانی دیکەش. لە دوای کۆتاییهاتنی یارییە نێودەوڵەتییەکان لە مانگی سێی داهاتوو، لیستی کۆتایی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان یەکلایی دەکەینەوە”.

بابەتەکە هاوبەش بکە:
دەربارەی نوسەر: ئاساو

نوسەر لە ماڵپەڕی هەواڵ.

بینینی هەموو بابەتەکان ←

بۆچوونێک بنووسە

ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. بەشە پێویستەکان بە * دیاری کراون.